پۆلیس: ته‌رمی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو له‌ناو حاویه‌یه‌كی خۆڵدا له‌هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "كاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی عه‌نكاوه ته‌رمی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو له‌ناو زه‌رفێكدا دۆزراوه‌ته‌وه كه فڕێدراوه‌ته حاویهیهكهوه له نزیك مه‌شته‌لی عه‌نكاوه".
وتیشی "ته‌رمی منداڵه‌كه نێردراوه بۆ پزیشكی دادی و وا پێشبینیكراوه كه ئه‌مڕۆ له‌دایك بوبێت چونكه خوێنی پێوه بووه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
xandan -
