كه‌سێك له‌سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا "كه‌ به‌ناوی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ 40 هه‌زار دۆلاری‌ له‌ كچێك سه‌ندووه‌"

كه‌سێك له‌سلێمانی‌ ده‌ستگیركرا
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیكردنی‌ كه‌سێكی‌ راگه‌یاند، كه‌ به‌فێڵ پاره‌ی‌ له‌ كچان و ژنان وه‌رگرتووه‌ بەناوی‌ هاوسەرگیری‌ کردن لە گەڵیاندا.

پۆلیس ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌سه‌ له‌لایه‌ن بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ کە هەستاوە بە خەڵەتاندنی‌ کچان بەناوی‌ هێنانەوە پارەیان لێ وەردەگرێت و دواتر وازی‌ لێ دەهێنێت.

"ئەو تۆمەتبارە لە ئێستادا بە تۆمەتی‌ خەڵەتاندنی‌ کچێک دەستگیرکراوە کە (40،000) هەزار دۆلاری‌ لێ سەندوەو دواتر وازی‌ لێ هێناوەو مەبەستی‌ ئەم کارەش تەنها کات بەسەر بردن بووە لە گەڵیدا"، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیس.


xandan -
Top