وته‌بێژی هه‌ده‌په: گۆڕانكاری ده‌ستوریی جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری كوده‌تای ساڵی1980
له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا عوسمان بایده‌میر، به‌زمانی كوردی و توركی وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، له‌پاكێجی گۆڕانكاری ده‌ستوریدا جێگای ئازادی و مافی گه‌لانی تێیدانیه و هیچ جیاوازییه‌كی نیه له پاكێجی 12ئه‌یلولدا(ده‌ستوری كوده‌تای سه‌ربازی 1980) بۆیه ده‌ڵێم نه‌خێر".
به‌بڕوای بایده‌میر، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاكێجه له‌ڕیفراندۆم-دا قبوڵ بكرێت ئه‌و كات بڕیاره‌كان ده‌كه‌ونه ده‌ستی یه‌ك پیاو و دواتر له‌جێگای كاندیده‌كان قه‌یوم به‌كارده‌هێنرێت.
"له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا خه‌ڵك له‌سیمای یه‌كتریان ده‌ڕوانی كینه‌و رق نه‌بوو به‌ڵام ده‌سه‌ڵات مێزی چاره‌سه‌ری وه‌رگه‌ڕاند بۆخاتری ده‌سه‌ڵات ڕژێمێك به خوێن دروستكرا بۆیه ئه‌م پاكیجه ده‌رمان نیه به‌ڵكو فه‌رمانه و ئه‌گه‌ر فه‌رمان هی پادشا بێت ئه‌و كات مافی وشه‌ی "نا" هی هه‌موومانه"، وته‌بێژی هه‌ده‌په وای وت.
بایده‌میر وتیشی"ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت دوو ساڵ شه‌ڕ و پرۆسه‌ی وێرانكردن به‌ده‌نگی گه‌ل په‌سه‌ندبكات و به‌خۆدزینه‌وه له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی گه‌ل ڕازی بكات".
ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه، به‌سه‌رپه‌رشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په و پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتی ده‌به‌په‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك ده‌ته‌كه به‌دروشمی نه‌خێر، بانگه‌شه بۆڕیفراندۆمی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و گۆڕانكاری ده‌ستووریی له توركیا ده‌ستیپێكرد.
بانگه‌شه‌ی نه‌خێر، به‌دروشمه‌كانی،"به‌نه‌خێر هه‌موومان قازانج ده‌كه‌ین و جه‌زیره له‌بیرناچێت، به‌نه‌خێر ئاشتی قازانج ده‌كات و به‌نه‌خێر زوڵم و نادادپه‌روه‌ری بوه‌ستێنن، نه‌خێر ئازادییه"، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌توركیا هه‌ردوو پارتی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په دژی ئه‌نجامدانی گۆڕانكارین له‌ده‌ستوورو و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاكپارتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په پشتگیری گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی توركیا 21ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، پرۆژه‌یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته بۆ جێگیركردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌نگی 339 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكردو بڕیاره له 16 ی نیساندا بخرێته ریفراندۆمه‌وه.
یاساكه به‌ناوی (یاسای گۆڕانكاری ده‌ستوری كۆماری توركیا) به 339 ده‌نگی به‌ڵێ و 142 ده‌نگی نه‌خێر و 5 ده‌نگی به‌تاڵ و 2 ده‌نگی سوتاو په‌سه‌ندكرا و په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په پێشوازییان له‌په‌سه‌ندكردنی یاساكه كرد.
به‌پێی یاساكه ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠ پەرلەمانتارەوە دەبێت بە ٦٠٠ پەرلەمانتار و تەمەنی خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە دەکرێت بە ١٨ ساڵ.
هه‌روه‌ها هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكکۆمار پێنج ساڵ جارێک و لەهەمان ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت و سەرکۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچڕێنێت.
ماوەی ویلایەتی سەرۆكکۆمار به‌پێی یاساكه پێنج ساڵه‌و یەک کەس دەتوانێت تەنها دوو خول خۆی بۆ سەرۆكکۆمار هەڵبژێرێت، ئەو پارتانەی کە دەیانەوێت پاڵێوراوی سەرکۆماریان هەبێت، پێویستە لانی کەم لە سەدا پێنجی کۆی دەنگەکانی وڵاتیان بەدەست هێنابێت، یان ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگی پێدابن.
له یاساكه‌دا ئه‌وه هاتووه، ئەو پاڵێوراوەی لەهەڵبژاردن لەسەرووی سه‌دا پەنجای دەنگەکان به‌ده‌ست بهێنێت بە سەرکۆمار هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکۆمار بەیەکەوە لە 3ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.
xandan -
