هێزه‌كانی سوریای دیموكرات: هه‌موو ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕه‌قه داخراون
دوێنێ دووشه‌ممه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ڕه‌قه‌و دێره‌زوریان كۆنتڕۆڵكرد و گه‌یشتنه ڕووباری فورات.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه عه‌مید ته‌لال سلۆ به‌ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌كانیان له‌پێشڕه‌ویدان و ئێستا هه‌موو ڕێگهسهرهكییهكان بۆ ده‌رچوون له‌ڕه‌قه داخراون و هێزه‌كانیان به‌ره‌و گوند‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌وشاره پێشڕویدهكهن بۆ دابڕینی ئه‌وشاره به‌ته‌واوتی.
به‌وته‌ی ئه‌و، شه‌ڕڤانان له‌هه‌ندێك ناوچه 20كیلۆمه‌تر دوورن له‌ره‌قه و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته شاره‌كه‌و ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ دژوار خه‌بات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زور له‌سه‌ر ڕووباری فورات له‌نێوان ڕه‌قه‌و دێرزور ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دوێنی ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ڕه‌قه‌و دێرزوریان كۆنتڕۆڵكردووه‌و گه‌یشتونه‌ته ڕووباری فورات.
ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو، پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ دابڕینی ڕه‌قه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.
xandan -
