لە ھەولێر تەرمی منداڵێکی ساوا لەناو زبڵداندا دۆزرایەوە

لە ھەولێر تەرمی منداڵێکی ساوا لەناو زبڵداندا دۆزرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارەدێی عەنکاوەی شاری ھەولێر، تەرمی منداڵێکی ساوا لەناو زبڵدان دۆزراویەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٧/٣/٢٠١٧ لە شارەدێی عەنکاوە، منداڵێکی ساوا لە ناو زبڵدانی خۆڵ دۆزراوەتەوە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "تەرمی ئەو منداڵە، لە ناو زبڵدانێک لە نزیک نەمانگەی عەنکاوە، فڕێدراوە کە شوێنەکە ھیچ کامیرایەکی چاودێری لێ نەبووە".

ئاشکراشی کرد: "تەرمەکە ھەڵگیراوەتەوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە".








باسنیوز
Top