لە ھەولێر تەرمی منداڵێکی ساوا لەناو زبڵداندا دۆزرایەوە
ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٧/٣/٢٠١٧ لە شارەدێی عەنکاوە، منداڵێکی ساوا لە ناو زبڵدانی خۆڵ دۆزراوەتەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "تەرمی ئەو منداڵە، لە ناو زبڵدانێک لە نزیک نەمانگەی عەنکاوە، فڕێدراوە کە شوێنەکە ھیچ کامیرایەکی چاودێری لێ نەبووە".
ئاشکراشی کرد: "تەرمەکە ھەڵگیراوەتەوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە".
باسنیوز
