25 فەرمانبەری دەزگایەك بەهۆی دوو موچەوە لەسەر كار لادەبرێن

 25 فەرمانبەری دەزگایەك بەهۆی دوو موچەوە لەسەر كار لادەبرێن
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، زیاتر لە 25 فەرمانبەری دەزگای مین بۆهۆی دوو مووچەوە لەسەر كار دەركران.

محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "لەگەڵ دەست پێكردنی سیستەمی بایۆمەتری بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا لە سەرجەم بەشەكانی دەزگای مین زیاتر لە 25 فەرمانبەری دوای ئەوەی كە دەركەوت دوو مووچە وەردەگرن، لێپێچینەوەی یاسایان لەگەڵ كرا و ناچار كران دەست لە كار بكێشنەوە".

گوتیشی: "هێشتا سیستەمی بایۆمەتری لە دەزگای میندا بۆ سەرجەم فەرمانبەرەكان نەكراوە، هەروەها ئەگەریش هەیە فەرمانبەری دیكە هەبێت، دوو مووچە وەربگرێت، بەڵام لەو حاڵەتانەدا ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سیستەمی باریۆمەتری بۆ سەرجەم دامودەزگا حكوومی و حزبییەكان چووە بواری جێبەجێكردنەوە.







باسنيوز
Top