مامۆستایەکی زانکۆ: نامەی ترەمپ بۆ سەرۆك بارزانی وەرچەرخانی سیاسەتی نوێی ئەمریکایە
بهپێی ڕاگهیاندراوێكى سهرۆكایهتیی ههرێمى كوردستان كه ڕۆژی دووشهمه 6ى ئادارى 2017 بڵاو کرایەوە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ کوردستان کردووەتەوە و بە بارزانی ڕاگەیاندووە: "بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین."
د.پەروێز رەحیم قادر، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، لەبارەی نامەکەی دۆناڵ ترەمپ بۆ بارزانی گوتی: "ئەمەریکا دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بکات، کوردیش نیشانی داوە ئەو هێزە جێگای متمانەیەیە کە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و وەستاندنی ئەو ململانێ ناوچەیەی لەسەر عێراق هەیە، دەتوانێت باڵانس ڕابگرێت و پەیامەکەی جۆرێکە لە دڵنیایی دان بە کورد."
ئەو شارەزایەی بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی گوتی "دەبێ چاوەڕوان بین ئیدارەی ترمپ لەسەر هاوپەیمانی زیاتر جەخت دەکاتەوە، بۆیە ئەم پەیامە لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکاش لە رێگای ئەم پەیامەوە دەیەوێت بڵێت کە پشتیوانی ئێوەم دەیەوێت بڵێت ئاگادارم و دەورم هەیە ڕەنگە پەیوەندی بەو سیاسەتە تازەی ترەمپەوە هەبێت کە بیەوێت کار بکات بۆ ئەوەی بەرەی هەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە لە بەرەی سوننە و عێراق و شیعە و تێوەگلاوی لە سیاسەتی تایفەگەری".
گوتیشی: "سیاسەتی ئەمەریکا بریتییە لە سنووردارکردنی دەستێوەردانی هەندێک سیاسەتی ئیقلیمی لە ناوچەکە، بۆیە دەیەوێت لەگەڵ کەسی یەکەمی کوردستان مامەڵە بکات، کوردیش ئەم ئەگەرە و بارزانیش ئەم کاراکتەرەیە چونکە نفوز و ڕۆڵی هەیە لەسەر پارچەکانی دیکە، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دراوسێی باشووری کوردستانە، بۆیە موعادەلەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گەلی کوردە".
ئەوەشی خستەڕوو، "پەیامەکەی ترەمپ یەکەم هەنگاوی گۆڕنکاری ئەمەریکا لە ناوچەکە و ڕۆڵ بۆ هەرێمی کوردستان خۆش دەکات ببێتە کارەکتەری بەهێز لە ناوچەکە."
باسنیوز
