هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ مامۆستایان لە دهۆکەوە دەستى پێ کرد

 هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ مامۆستایان لە دهۆکەوە دەستى پێ کرد
بەڕێوەبەرایەتیى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، حکوومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی مامۆستایانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.



لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا بە وردی بڕی پارەی مامۆستایان بەپێی پارێزگاکانی حکوومەتی هەرێم دیاری کراوە و ئاماژەوە بەشوە کراوە دابەشکردنی پپارەکە لە دهۆکەوە دەستی پێ کردووە.




دەقی ڕاگەیەندراوەکە:



حکوومەتی ئەڵمانیا بڕی7ملیۆن و 308 هەزار و 844 دۆلار ى دۆلاری ئەمەریكی وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوکارى كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.



ژمارەى ئەو مامۆستایانەى کە لە هەر پارێزگایەک ئەم هاوکارییەیان بەر دەکەوێت، بریتییە لە:



ـ دهۆك (٧٢٦٩) مامۆستا

ـ هەولێر (٧٠٤٢) مامۆستا

ـ سلێمانی (٥٨٥٥) مامۆستا



کۆى گشتییان دەكاتە (٢٠١٦٦) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا.

* بڕى پارەى دابینکراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە:

ـ دهۆك (١٠٠,٨٤٨,١) دۆلاری ئەمەریكی

ـ هەولێر (٧٥٥,٦١٤,١) دۆلاری ئەمەریكی

ـ سلێمانی (٨٧٥،٤١١,١) دۆلاری ئەمەریكی



* ڕێکەوتى دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت:

ـ دهۆك لە ڕێکەوتى (٨ی ئازار تا ١٣ ئازار) دابەش دەکرێت.

ـ هەولێر لە ڕێکەوتى (١٤ی ئازار تا ٢٠ ئازار) دابەش دەکرێت.

ـ سلێمانی لە ڕێکەوتى (٢ی نیسان تا ٨ی نیسان) دابەش دەکرێت.






باسنیوز
Top