حكوومه‌تى هه‌رێم، بودجه‌ى بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم په‌سه‌ند كرد
(د.جووتیار عادل) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "له چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژاردن له 6ـى مانگى 11ـه‌ى 2017 كاتى به‌رێوه‌چوونى هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه وه‌كو كۆمسیۆن له چوارچێوه‌ى خۆئاماده‌كردن داوامان له حكوومه‌تى هه‌رێم كرد، كه‌وا بوودجه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات.''
(د. جووتیار عادل) ده‌ڵێ: "خۆشبه‌ختانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سه‌ند كرد، كه بڕه‌كه‌ى زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌و رێكاره پێویستانه‌ى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ین.''
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستان گوتى، ئه‌وان ئاماده‌كاریى ته‌واویان كردووه و ده‌ڵێ ''ده‌بێت ئاماده‌كارى خۆمان ته‌واو بكه‌ین بۆ كاتى هه‌ڵبژاردن و، پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له (60) رۆژ له ماوه‌ى كۆتاییهاتن به خوڵى په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردن، ده‌بێ داوا له كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن بكات كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت."
kdp-
