"مالیکی هاوکاریی پەکەکە دەکات تا پشێوی بنێنەوە"

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد سادق سوورچی) دەڵێ، پێویستە (پەکەکە) لە شنگال بکشێتەوە، (مالیکی) ھاوکارییان دەکات بۆ ئەوەی لە شنگال ئاژاوە بنێنەوە.

ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان (محەمەد سادق سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بوونی (پەکەکە) لە شنگال بۆ نانەوەی ئاواژە و فیتنەیە، دەنا ئێستا شنگال ھیچ پێویستیی بە (پەکەکە) نییە و ھێزی پێشمەرگە دەیپارێزێت.''

(محەمەد سادق سوورچی) گوتی: ''(پەکەکە) بە ناوی جیاجیا چەندین گرووپی لە شنگال دروست کردووە، کە هەموویان ھەر (پەکەکە)ن و ھیچ کەسی دیکە نین، بۆیە پێویستە ھەرچۆنێک بێت، (پەکەکە) لە شنگال نەمینێت و بکشێتەوە، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ شنگال بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە ئەو شارە وێرانە ئاوەدان بکرێتەوە، چونکە (پەکەکە) ڕێ لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەگرێت.''

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە: ''بوونی (پەکەکە) لە شنگال دەستی دەرەکیی لەپشتە؛ (مالیکی)ش بە پارە و چەک ھاوکارییان دەکات، بۆ ئەوەی لە شنگال بمێننەوە و نەکشێنەوە و ئاژاوە بنێنەوە و پشێوی بۆ دامودەزگانی حکوومەتی هەرێم دروست بکەن.''

kdp-
Top