عەبدولسەلام بەرواری: پەکەکە هاتووە بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێ ئێمە کورد نین
(عەبدولسەلام بەرواری)، چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''شنگال پارچەیەکی دانەبڕاوی کوردستانە و ئێزدی ڕەسەنترین کوردن و زۆریان قوربانی داوە و، ئەو ناوچانەی ئێزدینشینن هەر بە کوردستانی دەمێننەوە. (پەکەکە) هاتووە فیتنەیەک لە ناوچەکەدا بنێتەوە و بە دەستێکی دەرەکی و داگیرکەرانە دەیەوێت ڕامانکێشێتەوە نێو جەنگێکی دیکەوە.''
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: ''(پەکەکە) زمانی دیالۆگ نازانێت، ئەوان هاتوون بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێن، ئێمە کورد نین. بۆیە لەسەر کوردانی ئێزدی پێویستە گوێ لە (میر تەحسین بەگ) و (بابە شێخ) و مەرجەعەکانیان ڕابگرن، چونکە ئێزدییەکان کوردی ڕەسەنن، با گوێ بە (پەکەکە) نەدەن، کە دەڵێن، ئێوە کورد نین.''
kdp-
