عەبدولسەلام بەرواری: پەکەکە هاتووە بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێ ئێمە کورد نین

 	 عەبدولسەلام بەرواری: پەکەکە هاتووە بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێ ئێمە کورد نین
(عەبدولسەلام بەرواری)، چاودێری سیاسی دەڵێ، (پەکەکە) هاتووە، بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێ، ئێمە کورد نین. دەشڵێ، (پەکەکە) زمانی گفتوگۆ نازانێت و هاتوون لە ناوچەکەدا کێشە بنێنەوە.

(عەبدولسەلام بەرواری)، چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''شنگال پارچەیەکی دانەبڕاوی کوردستانە و ئێزدی ڕەسەنترین کوردن و زۆریان قوربانی داوە و، ئەو ناوچانەی ئێزدینشینن هەر بە کوردستانی دەمێننەوە. (پەکەکە) هاتووە فیتنەیەک لە ناوچەکەدا بنێتەوە و بە دەستێکی دەرەکی و داگیرکەرانە دەیەوێت ڕامانکێشێتەوە نێو جەنگێکی دیکەوە.''

ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: ''(پەکەکە) زمانی دیالۆگ نازانێت، ئەوان هاتوون بە زمانی کوردی بە ئێزدییەکان بڵێن، ئێمە کورد نین. بۆیە لەسەر کوردانی ئێزدی پێویستە گوێ لە (میر تەحسین بەگ) و (بابە شێخ) و مەرجەعەکانیان ڕابگرن، چونکە ئێزدییەکان کوردی ڕەسەنن، با گوێ بە (پەکەکە) نەدەن، کە دەڵێن، ئێوە کورد نین.''
kdp-
Top