ئاسایشى ههولێر وردهكاریى دهستگیركردن و ددانپێدانانى چهند تۆمهتبارێكى راگەیاند
وەک لە راگەیاندراوەکەدا روون کراوەتەوە، سێ لە ئەندامانی ئەم گرووپە بە ناوەکانی (تارق عهزیز مهحموود، محەممەد سابیر عەبدوڵڵا و سەرکەوت کەریم حەمەد) لە 31ى كانوونی دووهمی 2017 رۆڵیان هەبووە لە کوشتنی خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو (مەحموود عوسمان محەممەد ئەمین) ناسراو بە "مەلامەحموود" و ئەو بڕە پارهشی پێیبووە، دزیویانە.
هەرلەو راگەیاندراوەدا هاتووه کە هەریەک لە تاوانکاران (نزام شوکر ئیسماعیل، کاوە محەمەد خدر و عەلی رشید نادر) ئەندامانی دیکەی ئەم گرووپەن و لە کات و شوێنی جیاوازدا، بەشداری چەند تاوانێکی دزی و تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیانیان کردووە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا، تاوانبارانی دەستگیرکراو، ددانیان بە نزیکەی حەوت تاواندا ناوە و چەند کاسبکارێکیان بریندار کردووە، لەو کاتەی بەرگرییان کردووە لەسەر و ماڵی خۆیان، بەو هۆیەشەوە دوو لەو کاسبکارانە لە ئەنجامی برینداربونیان، کەمئەندام بوون.
لەکاتی دەستگیرکردنی ئەم تاوانکارانە، دەست بەسەرهەندێک لەو کەلوپەلانەدا گیرا کە تاوانەکانیان پێ ئەنجام داوە، لەوبارەیشەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هەر تاوانێکی دی کە ئەم گرووپە ئەنجامی دابێت.
kdp-
