ئێران فڕۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی دروست كرد، به‌م نزیكانه تاقی ده‌كاته‌وه
وه‌زیری به‌رگری ئێران عه‌مید حه‌سه‌ن ده‌هقان رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی "قاهر" كۆتایی هاتووه، وتیشی، دوای نه‌ورۆز تاقی ده‌كرێته‌وه.
عه‌مید حه‌سه‌ن ده‌هقان به ئاژانسی فارسی راگه‌یاندوه، ئه‌و فرۆكه‌یه له كۆتایی ساڵ "ساڵی نوێ له 21ی ئازار ده‌ستپێده‌كات" ده‌برێته فرۆكه‌خانه، له ساڵی نوێ تاقی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كاركردن له پرۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌كه كۆتایی هاتووه، له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كار به بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت و له رێره‌وی فرۆكه‌خانه لێده‌خوڕێت.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه كۆتایی به دروستكردنی فرۆكه جه‌نگه‌یه‌كه هاتبێت و تاوتوێكردنی فڕینی به‌منزیكانه ئه‌نجام ده‌درێت.
payamner-
