سه‌ید سادق... خێزانی کەمدەرامەت هاوکاری ده‌كرێن

سه‌ید سادق... خێزانی کەمدەرامەت هاوکاری ده‌كرێن
دوای ئەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا راگەیاند، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان زیاتر لە ٢٢ هەزار خێزان سودمەند بوون.



لە رێکەوتی ٥/٣/٢٠١٧ هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قەزای سەیدسادقیشی گرتەوە و هەزار خێزانی کەمدەرامەتی ئەو قەزایە پارسێلی خۆراکی وشکیان بۆ دابینکرا.



جێگای ئاماژەیە لە رۆژانی داهاتووشدا دەزگای خێرخوازی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا هاوکاری مادی پێشکەشی ٥٠٠٠ منداڵی شەهیدی دەستی داعش دەکات.
payamner-
Top