سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستهی سەرۆکی ههرێم كرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین.
لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردۆتەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین
payamner-
