حکومەت بڕى سی ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى دابین دەکات
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس نێردراوه، تێیدا هاتووه، یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دهڵێت، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى نیشاندا.
ئەمڕۆ دوشەممە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند، بەردەوام بەدواداچونمان بۆ خوێندکارانى تواناسازى دەکرد، ئەوەبو لە قۆناغى یەکەمدا توانیمان بڕى نیو ملیۆن دۆلاریان بۆ پەیدا بکەین، بەوەش توانرا بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر بکەین، چونکە بڕى پارەکە زۆر کەم بوو.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژهی بهوهدا، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى بەتەرخانکردنى بڕى ٣٠ سى میلۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى نیشاندا، بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان، وتیشی، بەتەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە کێشەى هەره زۆرى ئەو خوێندکارانەى تواناسازى چارەسەر دەکات کە ئێستا دەخوێنن.
وهزیری خوێندنی باڵا وردهكاری هاتنی پارهكهی ئاشكرا كرد، لهمبارهیهوه وتی، ئەو بڕە پارەیە بە سێ جار و، هەر مانگەى بڕى (١٠) ملیۆن دۆلار دێنە سەر حیسابى وەزارەت، لەهەمان کاتدا بەو پێیى فەرمانەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لێژنەیەکى سێ کەسى بەسەرۆکایەتى (وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان و، بەڕێوەبەرى ژمێریارى وەزارەتى خوێندنى باڵا)، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە وەزارەت میکانزمى گونجا دادەنینین و، لەگەڵ سەرجەم ئەو زانکۆیانەش گفتوگۆ دەکەین کە خوێندکاران تێیاندا دەخوێنن بۆ ئەوەى بڕى پارەکانیان بۆ ڕەوانە بکەین، واتا لەم پڕۆسەیەدا خوێندکار پەیوەندى بەپێدانى کرێى خوێندنى بەزانکۆ نابێ، بەڵکو وەزارەت خۆى ئەو کارە ڕایى دەکات، لەوەشدا د.یوسف گۆران مژدەى بەخوێندکارانى تواناسازیدا کە ژمارەیان (٨٠٠) خوێندکارە کێشەکانیان چارەسەر کرا.
لە کۆتایدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەم مانگەوە دەست بەچارەسەرکردنى ئەو کێشەیەى خوێندکاران دەکەین، چونکە لە ڕابردودا ئەو کێشەیە ناوبانگێکى خراپى بۆ ئێمە دروست کردبو، بەڵام لێرە بەدواوە هەنگاوى باشتر لەگەڵ زانکۆکان دەچینە پێشەوە، بەشێوەیەک هەوڵ دەدەین پڕۆژەى هاوبەشیشمان هەبێ.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینى دەقى فەرمانەکەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ تەرخانکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى.
payamner-
