ژاپۆن بایی 2 ملیۆن دۆلار هاوكاریی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەكات

ژاپۆن بایی 2 ملیۆن دۆلار هاوكاریی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەكات

رێكخراوی (یونۆپس)، لە رێگەی وڵاتی ژاپۆنەوە، بە بڕی پتر لە 2 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، كەلوپەلی سەربازی و پێویستی بۆ پۆلیسی هەرێم دابین كرد.



لەو بارەیەوە، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، رێكخراوی (یونۆپس) بە هامەهانەگیی وڵاتی ژاپۆن، بایی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسكیل و پێداویستیی سەربازیی بۆ 30 بنكەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابین كرد.

لیوا عەبدولخالق وتیشی، پێداویستییە سەربازییەكان بۆ هەولێر، سلێمانی، دهۆك، سۆران و چەند ناوچەیەكی ترن و پۆلیسی كۆمەڵگەییش لەمەودوا كەڵكیان لێ وەردەگرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئەركی پۆلیسی كۆمەڵگەیی، هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی هاونیشتمانیانە تا هەرچی زیاتر شارەزاییان لە یاسا و رێسا باوەكان هەبێت و دوور بن لە ئەنجامدانی تاوان و كاری نایاسایی.
payamner-
Top