دانیشوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن
هەرێمی کوردستان و عێراق لە لیستی ئەو ئەو وڵاتانە بەلاوە نران کە بە پێی فەرمانی دۆنالد ترامپ هاووڵاتنیانیان ڤیزەی ئەمریکایان پێنادرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆتەرز، لەزمان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: سەردانیکردنی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئەمریکا، یارمەتیدەری بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمە.
زیاتر لە مانگێک لەمەوەبەر، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە واژووکردنی فەرمانێک بەمەبەستی پاراستنی ئەمریکا لەبەرانبەر هێرشێ تیرۆریستیدا چوونی پەناخوازانی بۆ ئەم وڵاتە بۆماوەی چوار مانگ بەدواخست و بەشێوەیەکی کاتی، ڤیزەی هاووڵاتیانی حەوت وڵات کە زۆرینەی دانیشتووانیان موسوڵمانن هەڵوەشایەوە، کە عێراق و ئێرانیش لەم وڵاتانە بوون. بە لادانی ئەم بەربەستە لە پێش عێراقییەکان، ژمارەی ئەم وڵاتانەی کە هاووڵاتیانیان ناتوانن سەردانی ئەمریکا بکەن، بۆ شەش وڵات دادەبەزێت.
payamner-
