له‌سه‌ر راسپارده‌ی شای سعودیه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له "عه‌بدوڵا كوڕی عه‌بدولعه‌زیز كوڕی محه‌ممه‌د ره‌بیعه" ڕاوێژكار له دیوانی پاشایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ده‌زگای "شا سه‌لمان" بۆ هاوكاری و كاری مرۆیی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ره‌بیعه وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی نیشانه‌ی گرنگیدانی خودی خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمانی شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه یه به عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان بووه و تێیدا لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریی مرۆیی ده‌كه‌ن.
هیوایشی خواست هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بێت كه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و بتوانێت به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه بدات كه له هه‌رێمی كوردستان حه‌وێنراوه‌نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه مرۆییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌ختیانه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه وه‌ك بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداه‌وه و هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 3500 پڕۆژه وه‌ستاون.
هیوایشی خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوودمه‌ند بێت له سندوقی پاره‌داركردنی سعوودیه كه پاره به قه‌رز ده‌داته پڕۆژه‌كان له وڵاتان.
دووپاتیشی كرده‌وه خه‌رجی ئاواره و په‌نابه‌ران له ساڵێكدا له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له ملیارێك و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار ده‌كه‌وێت و به‌غداش به جددی ئاوڕی له‌م پرسه نه‌داوه‌ته‌وه.
داوای كرد ده‌زگای شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی پێویستییه مرۆییه‌كانی هه‌رێم به ڕیگه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه پێشكه‌ش به ده‌زگای شا سه‌لمان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراقیش جه‌ختی له گرنگیی به‌شداریپێكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عیراقدا كرده‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوویداوه ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه په‌یڕه‌و كراون.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ره‌بیعه یادگارێكی ده‌زگای شا سه‌لمانی پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی كرد
bas news-
