تره‌مپ نامه‌یه‌ك بۆ بارزانى ده‌نێرێت
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه ئه‌مڕۆ (دووشه‌مه 6ى ئادارى 2017) ده‌ركراوه، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردۆتەوە.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه ئاماژه به‌وه دراوه، كه له نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕایگەیاندووە، کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین.
لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وه‌ک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردۆتەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین.
باسنيوز
