40 ملیۆن دینار بۆ مەڕاسیمی ئەمساڵی ھەڵەبجە تەرخان دەکرێت

 40 ملیۆن دینار بۆ مەڕاسیمی ئەمساڵی ھەڵەبجە تەرخان دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ مەڕاسیمی ئەمساڵی ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، نزیکەی 40 ملیۆن دینار تەرخانکراوە.

فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی دەرخستەیەکەوە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لە ڕێی وەزارەتی داراییەوە نزیکەی 40 ملیۆن دیناری بۆ مەراسیمی ئەمساڵی ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە تەرخان کردووە".

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان ئەنفالکراوانی کوردستان، گوتیشی: "مەڕاسیمەکە لە ھۆڵی داخراوی یاریگای نێوەدەوڵەتی ھەڵەبجە دەبێت و ئەمساڵ زیاتر شێوازێکی ئەکادیمی دەبینێت، چونکە لە زانکۆی ھەڵەبجە چەند توێژینەوەیەک پێشکەش دەکرێت".












باسنیوز
Top