ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال: بەرژەوەندی ھەندێک کەس شنگال تووشی کارەسات دەکات
وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ڕایگەیاند: "باشترین چارەسەری بۆ شنگالیەکان ئەوەیە کە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، چونکە ھەتا ئێستا شەنگال لەبەر ھێزەکانی پەکەکە ئاوەدان نەکراوەتەوە، خەڵک نەیانتوانیوە بگڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەر لە چەند ڕۆژێک بەھۆی ئاڵۆزی پەکەکە، ژمارەیەک خێزان جارێکی دیکە شنگالیان جێھێشتەوە و ئاوارە بوونەوە، بۆیە پێویستە پەکەکە کیشە دروست نەکات و بە ئاشتی و برایەتی، ئەو شارە جێبھێڵیت".
سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "پڕۆژەی بە پارێزگابوونی شنگاڵ، لەسەر داخوازی خەڵکی شنگال دانراوە لەبەردەستی بارزانییە، ھەر کاتێک بڕیار بدا، جێبەجێ دەکرێت و شنگال دەبێتە پارێزگا".
ئاشکراشی کرد: "بەرژەوەندی ھەندێک کەس، کارەسات لە شنگال دروست دەکات، پێویستە ئەو کەسانە بە یاسا و دەستووری شنگال کار بکەن، دەست لە ھەندێک بیر و بۆچونی خۆیان بەردەن".
باسنیوز
