ورمێ.. پیرەمێردێکی تەمەن 63 ساڵی کورد لەسێدارە درا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -3-6، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کوررد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.
ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە (یوسف عەلیزادە) تەمەن 63 ساڵ و خەڵکی خۆی و (ڕەمەزان سەبزی) خەڵکی ماکۆ ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن دادگای ورمێ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماریی (هەنگاو)، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سزای سێدارەی شەش هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراون.
باسنيوز
