بەربەستەکانی سەر ڕێگای سەرەکی سۆران-ھەولێر لادران

بەربەستەکانی سەر ڕێگای سەرەکی سۆران-ھەولێر لادران
ئەو ئاستەنگانەی بەھۆی داڕمانی شاخ و ھاتنە خوارەوەی چەند بەردێک لەگەلی عەلی بەگ، لە بەردەم ھاتوچۆ درووست ببون، لەلایەن کەرتی 4ی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، لادران.

خوسرەت سادق، بەرپرسی کەرتی 4ی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، ڕایگەیاند: "بەھۆی داڕمانی شاخ و ھاتنە خوارەوەی چەند بەردێکی گەورە بۆ سەرێگای گشتی سۆران-ھەولێر لە گەلی عەلی بەگ، بەربەستی لەبەردەم ھاتوچۆ دروست کردبوو، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دووشەممە 6/4/2017 تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و ڕێگاکەیان پاککردەوە".

بەرپرسی کەرتی 4ی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "شۆفێرانی ھێلی سۆران-ھەولێر، ئاگادار دەکەینەوە کە ھاتوچۆ لەو ڕێگا سەرەکییە ئاسایی بوەتەوەو بەربەستەکانمان لاداون".













باسنیوز
Top