بەربەستەکانی سەر ڕێگای سەرەکی سۆران-ھەولێر لادران
خوسرەت سادق، بەرپرسی کەرتی 4ی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، ڕایگەیاند: "بەھۆی داڕمانی شاخ و ھاتنە خوارەوەی چەند بەردێکی گەورە بۆ سەرێگای گشتی سۆران-ھەولێر لە گەلی عەلی بەگ، بەربەستی لەبەردەم ھاتوچۆ دروست کردبوو، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دووشەممە 6/4/2017 تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و ڕێگاکەیان پاککردەوە".
بەرپرسی کەرتی 4ی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "شۆفێرانی ھێلی سۆران-ھەولێر، ئاگادار دەکەینەوە کە ھاتوچۆ لەو ڕێگا سەرەکییە ئاسایی بوەتەوەو بەربەستەکانمان لاداون".
باسنیوز
