جێگری سەرۆک وەزیرانی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەپێی زانیارییەکان کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6\3\2017، شاندێکی باڵای وڵاتی سوید، دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی هەمان زانیاری، هەر ئەمڕۆ، کۆمسیاری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری هاوکاریی مرۆیی و قەیرانەکان، دەگاتە هەولێر.
باسنیوز
