جێگری سەرۆک وەزیرانی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 جێگری سەرۆک وەزیرانی سوید سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
جێگری سەرۆک وەزیرانی سوید، بە یاوەریی وەزیری پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی سوید، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6\3\2017، شاندێکی باڵای وڵاتی سوید، دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی هەمان زانیاری، هەر ئەمڕۆ، کۆمسیاری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری هاوکاریی مرۆیی و قەیرانەکان، دەگاتە هەولێر.













باسنیوز
Top