دەستەی مافی مرۆڤ: مێرمنداڵێکی زۆر لە هەرێمی کوردستانەوە براونەتە ناو پەکەکە
محەمەد گۆمەشینی، رایگەیاند: "لەساڵی ٢٠١٥ دوو سکاڵامان لەسەر پەکەکە پێگەیشتووە لە هەڵەبجە و راپەرین، لەسەر ئەوەی کە مێرمنداڵیان لەلایەن پەکەکە هەڵخەڵەتێنراون و بردراون بۆ قەندیل و گوتی: "لە هەرێمی کوردستان کارمان لەسەر ئەو مێرمنداڵانە کرد کە چوونە ناو داعش، بەڵام ئەو ماڵانەی منداڵەکانیان چوونەتە ناو پەکەکە لەبەر ئەوەی هیچ دامەزراوەیەکی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار نەکردوەتەوە دڵنیام خەڵکێکی زۆرە لە دهۆک و ڕاپەرین و هەڵەبجە منداڵیان چوونەتە ناو پەکەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە نازانن رێژەکەی چەندە".
باسنیوز
