دەستەی مافی مرۆڤ: مێرمنداڵێکی زۆر لە هەرێمی کوردستانەوە براونەتە ناو پەکەکە

 دەستەی مافی مرۆڤ: مێرمنداڵێکی زۆر لە هەرێمی کوردستانەوە براونەتە ناو پەکەکە
گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات لەلایەن خەڵکەوە سکاڵا لەسەر پەکەکە تۆمار کراوە کە کاریان لەسەر مێرمێرمنداڵان کردووە و ناردوویانن بۆ ناو ریزەکانیان و گوتی: "خەڵکانێکی زۆریش هەنە تا ئێستا سکاڵایان تۆمار نەکردووە و منداڵەکانیان براون".

محەمەد گۆمەشینی، رایگەیاند: "لەساڵی ٢٠١٥ دوو سکاڵامان لەسەر پەکەکە پێگەیشتووە لە هەڵەبجە و راپەرین، لەسەر ئەوەی کە مێرمنداڵیان لەلایەن پەکەکە هەڵخەڵەتێنراون و بردراون بۆ قەندیل و گوتی: "لە هەرێمی کوردستان کارمان لەسەر ئەو مێرمنداڵانە کرد کە چوونە ناو داعش، بەڵام ئەو ماڵانەی منداڵەکانیان چوونەتە ناو پەکەکە لەبەر ئەوەی هیچ دامەزراوەیەکی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار نەکردوەتەوە دڵنیام خەڵکێکی زۆرە لە دهۆک و ڕاپەرین و هەڵەبجە منداڵیان چوونەتە ناو پەکەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە نازانن رێژەکەی چەندە".












باسنیوز
Top