پارتی ديموكراتى كوردستان و یەکگرتوو لە کۆبوونەوە دان
کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 6\3\2017، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستی پێ کرد.
شاندەکەی یەکگرتوو لەلایەن هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی ئەو حزبەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتییە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
یەکێک لە ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو پرسی سەربەخۆیی کوردستانە کە ئەو حزبە داوا دەکات، هەرێمی کوردستان و بەغدا لە نێوان خۆیاندا ئەم پرسە یەکلایی بکەنەوە و یەکگرتوو پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاندووە.
باسنيوز
