قایمقامی مەخموور: پێشمەرگە و پەکەکە لە مەخموور هێزیان بەرامبەر یەکتر ڕانەگرتووە

قایمقامی مەخموور: پێشمەرگە و پەکەکە لە مەخموور هێزیان بەرامبەر یەکتر ڕانەگرتووە
قایمقامی مەخموور ئەوەی ڕەت کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە چیای قەرەچووخ، هێزیان بەرامبەر بە یەکتر کۆکردبێتەوە.



ئەمڕۆ دووشەممە 6\3\2017، ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور، لە لێدوانێکیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە لە مەخموور بەرامبەر یەکتر کۆکراونەتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوە لە میدیاکاندا هەیە و ”لەلای ئێمە هێزەکان ئاسایین و لە شوێنەکانی پێشووی خۆیان دان“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”بارودۆخەکە وەکوو خۆیەتی، هێشتا کێشەمان نییە، ئومێد دەکەین کە هیچ شتێکی نەخوازراو ڕوونەدات“.








باسنيوز
Top