ڕووسیا لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت

ڕووسیا لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت


جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا میخائیل بۆگدانۆڤ و نێردراوی ڤلادمیر پۆتین بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە لێدوانێکدا ھەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی پرسەكانی وەك دەوڵەتی كوردی لە عێراق و ئەگەری دابەشبوونی عێراق و سووریا و یەمەن ئاشكرا دەكات.



بۆگدانۆڤ لەمبارەوە بە رۆژنامەی "الحیات" چاپی لەندەن رایگەیاند "لە ھەولێر بووم و لەگەڵ شاندی چەندین حزب كۆبوومەتەوە و سەركردەكانی سوننەم بینی و گوتیان ئێمە ئێستا لە ھەولێرین كە حكوومەت و سەرۆك و ئاڵا و تەواوی تایبەتمەندییەكانی دەوڵەتی ھەیە و ئێمەش دەمانەوێت ھەر ئەو شتەمان لە سووریا ھەبێت".



نێردراوی پوتین ھەر لەم بارەوە گوتی "بە ئەوانم گوت ئەو پرسیارە بۆ ڕووسیا نییە، چونكە ئەوە پرسێكە رێككەوتنی لەسەر كراوە و بەشێكە لە دەستووری عێراق و ئەوان لەسەر ئەم بیرۆكەیە رێك كەتوون و بە شێوەیەكی یاسایی جێبەجێیان كردووە".



بۆگدانۆف لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی دژایەتیی توركیا بەرامبەر دەوڵەتی كوردی لە سووریا گوتی "ئەوە پرسیارێكی گرنگە: بۆ توركیا بۆ كوردستانی عێراق رازی دەبێت، بەڵام بۆ كوردستانی سووریا رازی نابێت؟ پێم وایە ئەوە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە. ئەوە شتێكی ناوخۆیی عێراقی و سووریە. خەڵكی سووریا بڕیار لەسەر شێوازی دەوڵەت و سەركردایەتییەكەی دەدات، نەك ڕووسیا، یان توركیا. ئەوە ھەڵوێستی ئێمەیە، گۆڕینی سیستەم و رێكخستنی كاروبارەكانی كارێكی سیادی ناوخۆییە".



جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بنەمای دیاریكردنی مافی چارەنووس بۆ یەمەن بە چارەسەری بۆ كێشەی ئەم وڵاتە نازانێت و دەڵێت "ڕووسیا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی یەمەنە و شیوازەكانی وەك فیدراڵی و لامەركەزی بە باش دەزانێت، بەڵام پێویستە بە شێوەیەكی یاسایی و دەستووری بێت."
BAS NEWS-
Top