گۆڕان و پەکەکە بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوە لە سلێمانی یەک دەگرن
نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شنگال بەشێکە لە ھەرێمی کوردستان، لە ڕابردوودا مەڵبەندی یەکێتی و لقی پارتی لە شنگال هەبوون، ھەردوولا باش دەزانن ھەرێمی کوردستان لەو ناوچەیە بەرپرسیارە، ئەگەر لەو ناوچەیە سەیری لێدوانی بەرپرسانی ئێزدی بکرێت، پەیوەندییان بە لایەنە ئایینییەکانەوە ھەیە، بەتایبەت ئەنجومەنی ڕۆحانی و میرەکان پێیان خۆش نییە ئەو ناوچەیە لە ھەرێمی کوردستان داببڕێنرێت، لەڕووی واقیع و مێژووییشەوە وا بووە، چونکە بەرژەوەندیی ئەو ناوچەیە بە ھەرێمی کوردستانەوە بەستراوەتەوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی، ئەوەشی خستەڕوو: "دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و بۆ شوێنی واقیعیی خۆیان بگەڕێنەوە، لەوێ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بکەونە گفتوگۆ و بەشێوەیەکی سیاسییانە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا گرفتەکانیان چارەسەر بکەن".
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "لە سنووری ڕاپەرین و سلێمانی، دوێنێ چەند کەسێکی پەکەکە ھاتوون گردبوونەوەیان ڕێکخستووە، ئەوەی بینویمانە و دەزانین، بەشێک لەلایەنگرانی گۆڕان و پەکەکە، بۆ گردبوونەوەکە یەکیان گرتووە، لە کاتێکدا ئێمە لەدژی ئەو ڕووداوەی شنگالین، خێرە پەکەکە و گۆڕان دەیانەوێت ئەمە بکەن؟"
BAS NEWS-
