پۆلیسێك له پێنجوێن خۆى كوشت
"سائیب سەلام"، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى سلێمانی، بە(باس‌نیوز)ی راگەیاند: " لەسنووری شارۆچكه‌ى پێنجوێن، كارمەندێكی پۆلیسی پاسەوانی سنوور، لە كاتی پاككردنەوەی دەمانچەكەی به هه‌ڵه فیشەكێكی لەدەست دەرچوو".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه له ئه‌نجامدا پۆلیسه‌كه گیانى له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كارمەندەكە تەمەنی 41 ساڵ بووە و ناوی (ع. ع) ، گوتیشی :" پۆلیسه‌كه دانیشتووى شارۆچكه‌ى پێنجوێنه و خێزاندارە".
BAS NEWS-
