سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن سه‌ری له‌وه ده‌رناچێ په‌یه‌ده بۆ منبجی ڕاده‌ستی ئه‌سه‌د كرده‌وه
به‌رپرسانی پێنتاگۆن ده‌ڵێن، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی(كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان) له منبج، ڕێیان داوه به هێزه‌كانی ڕووسیا و سوپای ڕژێمی سووریا بێن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان گوندی سنووری منبجدا بگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌مه‌ریكایی هێشتا نازانن هۆكاری پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه چییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكایی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، واهه‌نگاوێك به واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ناوچه‌كه ئاماده‌ییان هه‌یه، خۆیان نزیكتر له هێزه‌كانی ڕووسیا و سه‌ربازانی سه‌ربه ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا ده‌بینن.
لای خۆیه‌وه، (ژیف ده‌یڤس) له هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، ''ئه‌م هه‌نگاوه هیچ له ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ناگۆڕێت، كه ئامانج لێی شكستدانی ڕێكخراوی داعشه''، ئاماژه‌یشی دا كه ''سێ هێز و ته‌نیا دو‌ژمنێك كه له پانتاییێكی دیاریكراودان، بابه‌تێكی گه‌لێك ئاڵۆزه.''
جێی ئاماژه‌یه، په‌که‌که بەبێ هیچ ئامانجێکی سیاسی، 1100 گەنجی کوردی لە شەڕی مەنبج بە کوشت دا، پاشان ناوچەکەی ڕادەستی سوپای سووریا کردەوە.
پاش ئه‌م ڕێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ڕژێمی (ئه‌سه‌د)، چاودێرانی سیاسی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، په‌كه‌كه له سووریا، لە شەڕەکانی دژی داعش بەبێ هیچ خواستێکی سیاسی و بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی ڕوون، ملی داوەتە بەردەوامیی شەڕ بەبێ ئەوەی لە کۆتاییی شەڕەکاندا دیار بێت چی دەوێت!، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودێران ده‌ڵێن، ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردنیش زیانێکی زۆر بە خواستەکانی میللەتی کورد لە رۆژاڤا دەگەیەنێ. لەلایەکی دیكه‌وه ڕێگا لە حزبە نیشتمانپەروەره‌كان دەگرێ تا هیچ کاریگەرییان لە گۆڕانکارییەکان نەبێت. بەمەش مەیدان بۆ پیلانی دوژمنانی کورد خۆش دەکات تا بە کەیفی موخابه‌راتی سووریا و ئیتلاعاتی ئێران هەڵسوڕێت.
kdp-
