ژمارەی ئاوارەکان لە حەسەنشام زیاتر دەبێت
بەهاتنی 4400 ئاوارەی دیکە بۆ کەمپی حەسەن شام، ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە کەمپەکەدا نیشتەجێ کراون گەیشتە 11400 کەس، کە بەشێکی زۆریان بە هۆی سەرما و سەختیی رێگاوە لە بارودۆخێکی خراپی تەندرووستیدان.
له درێژه‌ی لێشاوی هاتنی ئاواره‌كانی به‌ری راستی پارێزگای نه‌ینه‌وا، لە دوێنێ شەوەوە هەتا ئەمرۆ 4/3/2017، زیاتر له 4400 كه‌سی تر روویان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووە و له كه‌مپی حه‌سه‌نشام نیشته‌جێ كراون و، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم و پێداویستیی ناوماڵه و ناونووس كران و هاوكات جلوبه‌رگ و پێڵاویشیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا، بەمەش ژمارەی ئاوارە نوێیەکان کەمپی حەسەنشام گەیشتە 11400 کەس.
جێگای ئاماژەیە کەمپەکانی سنووری ئیدارەی عێراقی شوێن و جێگایان بۆ ئەو ژمارە زۆری ئاوارەکان نەماوە و، هەر ئەمەش بووەتە هۆکار کە ژمارەیەکی ئێجگار ئاوارە روو لە کەمپەکانی سنووری هەرێمی کوردستان بکەن.
kdp-
