عەلی عەونی: یەکێتی حزبی ڕۆژی تەنگانە نییە
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی ئەقڵ و ئیرادەی خۆیان ڕادەستی بزووتنەوەی گۆڕان کرد، ئەوان ھۆکاری ئەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستای ھەرێمی کوردستانن، چونکە ئەگەر بەردێک بێ ئەقڵێک بیخاتە بیرەوە، بە سەد زانا دەرناھێنرێتەوە".
ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "ئەو لایەنانەی نایەنە بەر باری چاکسازی و کرانەوەی ئەو قەیرانە، سوودیان لەوەدا ھەیە، چونکە دەزانن ئەوەی تا ئێستا بانگەشەیان بۆ دەکرد، درۆیە“.
ئەو سەرکردەیەی پارتی، نیگەرانیی حزبەکەی لە یەکێتی نەشاردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەگەر کارێکی باش بکرێت، لایەنەکانی دیکە خۆیان دەکەنە خاوەنی، بەڵام ئەگەر شتێکی خراپ ڕوو بدات، ھەموویان دەیخەنە ئەستۆی پارتی“. دووپاتیشی کردەوە: ”یەکێتی ئەو حزبە نییە کە حزبی ڕۆژی تەنگانە بێت، بەڵکو دەیانەوێت قوربانییەک ھەبێت و ئەویش پارتی بێت، بەڵام پارتی نابێتە قوربانی بۆ کەس".
باسنيوز
