داعش زۆربەی هێزەكانی لە ناوەندی شارۆچكەكانی حەویجە دەكێشێتەوە

داعش زۆربەی هێزەكانی لە ناوەندی شارۆچكەكانی حەویجە دەكێشێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك ئاشكرای كرد زۆربەی هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەندی شارۆچكەكانی سەر بە حەویجەی رۆژئاوای كەركوك دەستیان بەكشانەوە كردووە.


بەگوێرەی سەرچاوەكە، داعش ئەو هێزانەی لە حەویجە دەیانكێشێتەوە، لە بەرزاییەكانی حەمرین جێگیریان دەكات.


ئەو سەرچاوە ئەمنیە بۆ كەناڵی "سۆمەریە"ی عێراقی ئاشكرا كردووە كە داعش هێزەكانی لە رەشاد و عەباسی و ریاز و زاب كێشاوەتەوە، ئێستە ئەو شارۆچكانە نیمچە چۆڵ كراون لە هێزە تیرۆریستییەكان.


بەو شێوەیە داعش ئەو هێزانەی گەیاندووەتە چیای حەمرین و شارۆچكەی عەلەم و كێڵگەكانی عەلاس و عەجیل، لە ڕیزی پێشەوەی بەرەكانی شەڕ لە بەرانبەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق جێگیری كردوون.
bas news-
Top