گەنجێک لە دوکانەکەی خۆیدا له‌ سلێمانى کوژرا

گەنجێک لە دوکانەکەی خۆیدا له‌ سلێمانى کوژرا
ئه‌مڕۆ گه‌نجێك له‌ ناو دوكانه‌كه‌ى خۆیدا له‌ شارى سلێمانى ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژى و گولـه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كوژرا، پۆلیسیش ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام بكوژ تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند :" ئەمڕۆ (شه‌مه‌ 4ى ئادارى 2017) گەنجێکی لە دایکبووی ساڵی ۱۹۸٦ کە پیشەی کاسب بووە، لە دوکانەکەی خۆیدا لە كوژرا".



ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ڕووداوه‌كه‌ بازاڕی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی ڕوویداوه‌، کە كوژراوه‌كه‌ دوکانی پێداویستی کۆنەی ناوماڵی هەبووە :" بە فیشەک کوژرا".



پۆلیسی سلێمانى، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و ھۆکاری ڕووداوەکەش ڕوون نییە.
bas news-
Top