ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هاوپه‌یمانێتیی كورد و ژیۆپۆلتیكی كوردستانه
ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نزیك به 40 كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بووه. 25 له‌و كۆبوونه‌وانه، له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بووه و شه‌ش له‌و كۆبوونه‌وانه، له‌گه‌ڵ شاندی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بووه.
پسپۆِرانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك ستراتیژی به‌رده‌وام ده‌بێ و توندوتۆڵیش ده‌كرێت.
(بوخای عه‌بدوڵڵا) مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی (دۆناڵد ترامپ) توندوتۆڵ‌تر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه (ترامپ) لێدانی داعشی بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی، به‌هێزتر كردووه".
گرینگیی هه‌ڵكه‌وتی ژیۆپۆلتیكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی سارد و 11ی سیبته‌مبه‌ر و چالاكییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی قاعیده و داعش، چه‌ند له‌و فاكته‌رانه‌ن كه به بڕاوی (عومه‌ر نورده‌ینی) مامۆستای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، حوكم له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئه‌وانه چه‌ند هۆكارێكن كه بایه‌خی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستانیان له ناوه‌رۆكێكی دیكه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌رخست. بۆیه له داهاتوویشدا ئه‌و رۆژهه‌ڵاته ناوه‌ڕاسته‌ی ژیۆپۆلۆتیكی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیری هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، هاوكات ئێسته كه چاوگی تیرۆر و وزه‌یه و كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی ستراتیژیی ته‌قلیدی ئه‌مه‌ریكای لێیه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هاوپه‌یمانی تازه و ژیۆپۆلتیكی كوردستانه. له‌و ژیۆپۆلۆتیكهشدا ده‌بینین مۆدێلێك له حوكمڕانێتی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌یه كه بڕاوی به دیموكراسییه و سه‌روكاریشی له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا هه‌یه و، له پێناوه‌شدا قوربانی داوه. كورد و ئه‌مه‌ریكا دوژمنی هاوبه‌شیان هه‌یه و هاوكات كورد هێزی سه‌ربازیی خۆی سه‌لماندووه. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا لێره‌ن و سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ نه‌وت و وزه‌ی كوردستانه، لۆبییه‌ك ئێستا له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات. جیا له‌وه‌ش (ترامپ) بۆ خۆی ده‌ڵێ كورده‌كان باشترین دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وانه هه‌موو هۆكارن بۆ به‌رده‌وامبوون و پته‌وبوونی پێوه‌ندی و هاوكاریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان".
شه‌قامی كوردی، به‌گشتی چاوی له‌وه بڕیوه كه پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمه‌كه‌یان و ئه‌مه‌ریكا، ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئاواتی دێرینه‌یان كه سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، به‌ڵام (عومه‌ر نوره‌دینی) گه‌یشتن به‌و ئامانجه به چۆنیه‌تیی یاریكردنی كورد له گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی فیدراڵییه‌وه بچێته كۆنفدراڵی، ئێستا زۆر باشتره و ئه‌مه لای وڵاتانی ئه‌ورووپاییش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد له‌و ژینگه نوێیه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا چۆن گه‌مه ده‌كات".
(بوخاری عه‌بدوڵڵا) له‌گه‌ڵ (عومه‌ر نوره‌دینی)دا هاوڕایه. ئه‌و پێی وایه به‌پێی ئه‌و واقیعه نوێیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌نگاری ئیراده‌ی گه‌لی كورد نابێته‌وه.
(بوخاری) ده‌ڵێ، "تا ئێستا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دیپلۆماسی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه، هه‌موو وڵاتان به‌و شێوه‌یه لێدوان ده‌ده‌ن. ئه‌وه ده‌ربڕینێكی دیپلۆماسییه و ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و بڕباره بدات، پێم وا نییه به‌ره‌نگاری ئیراده‌ی گه‌لی كورد ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ره‌نگار ببنه‌وه، دژی ئه‌و پره‌نسیپ و به‌هایانه‌ن كه خۆیان له‌سه‌ری دامه‌زراون و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، واتا ئازادی و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، بۆیه پێم وایه ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه ددان به واقعیكهدا بنێن و پشتگیری له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكه‌ن".
kdp-
