ناوی ئەندامانی ئەنەکەسە کە لە دوێنێوە پەیەدە ڕفاندوونی

 	 ناوی ئەندامانی ئەنەکەسە کە لە دوێنێوە پەیەدە ڕفاندوونی
لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا هێزەکانی (پەیەدە)، دەیان کادیر و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ((ئەنەکەسە))یان دەستگیر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادار ڕفاندوویانن.

بەپێی زانیاریی ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، (پەیەدە) دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەندامانی (ئەنەکەسە) و ڕایاندەگوێزێت بۆ شوێنێکی نادیار و، تا ئێستا ٢٧ ئەندامی (ئەنەکەسە)ی ڕفاندوون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئەنجوومەنی خۆجێی (ئەنەکەسە) لە (عاموو)دا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کردووە، (پەیەدە) هێزی بۆ نێوشار جووڵاندووە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویشدا، ئەم ئەندامانەی (ئەنەکەسە) دەستگیر کردوون:

1- محەمەد عەلی ئەبوونادۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢- عەبدولڕەحمان ئەبوو، ئەندامی لێژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا، عفرین.
٣- جاسم حاجی، کادیری پێشکەوتوو.
٤- ئیبراهیم برۆ، کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٥- جەمیل کیکە، کادیری پارتی یەکێتیی کوردی.
٦- مزگین شەوقی، کادیری یەکێتیی کوردی.
٧- فەرهاد کەمال، کادیری ((ئەنەکەسە)).
٨- کامەران سینۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٩- عەلی مەحموود عمۆ، کادیری (ئەنەکەسە).
١٠- عەبدولعەزیز حەسۆ، دەستەی ڕاوێژکاری (ئەنەکەسە).
١١- لۆران ئەحمەد برۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٢- مەسعوود محەمەد ئەمین ڕمۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٣- لوقمان حاجی مەحموود. پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٤- فەرهاد ئەبوو بەرزان، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٥- دڵگەش حزنی، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٦- عەلی سۆفی عەلۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٧- ئەحمەد حاجی، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٨- یوسف ئیبراهیم عومەر، کادیری دێرکێی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
١٩- عەبدولڕەحمان ئەحمەد ئەبووعیماد.
٢٠- عەدنان جابۆ عەفرین، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢١- فەرهاد سەبری ئەحمەد، دێرکێ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢٢- عیسا یوسف دێرکێ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢٣- مەحموود ساڵح عەلی کۆبانێ، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢٤- عەبدولقادر ڕاوسو محەمەد، پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا.
٢٥- محمەد ڕەمەزان، ڕەوتی سەربەخۆ.
٢٦- محەمەد شاهێن، کۆبانێ.

kdp-
Top