ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، جارێکی دیکە هۆشداریی دایە پەکەکە؛ ناوچەکان دەبێ لەژێر دەستەڵاتی هەرێمدا بن
ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان بۆ جارێکی دیکە هۆشداریی دایە (پەکەکە) و داوی لێ کرد، شنگال چۆڵ بکات؛ سەبارەت بەو هۆشدارییەی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئیزدییەکان، (کەریم سوڵەیمان)، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێمە سێ خاڵمان پێشکێشی ڕای گشتی و ئەو هێزە نایاسییانە کرد؛ یەکەم، داخوازمان کرد شەڕی نێوان هەردوو لا ڕابوەستێت و بە هیچ شێوەیەک، ئێمە لەگەڵ شەڕی براکوژیدا نین، برینەکامان نوێن و سارێژ نەبوون و ئێزدییەکان بەرگەی زیاتر ناگرن؛ دووەم، ئەوەبوو کە سنوونێ و کۆمەڵگەی خانەسۆر و شنگال سەر بە هەرێمێ کوردستانن و، نابێت هەر ناوچەیەک بۆ هێزێک بێت و پارچە ببێت، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی ئێزدییەکاندا نییە، دەبێت ئیدارەی ئەم ناوچانە لەژێر سایەی حکوومەتی هەرێمدا بیت.''
راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان دەڵێ، لە خاڵی سێیەمدا، سوپاسی هەموو ئەو هێزانە دەکەن، کە لە کارەساتی شنگالدا هاوکارییان کردوون، بەڵام دەبێ (پەکەکە) ئەو ناوچانە جێ بێڵێت، وەک چۆن هێزی پێشمەرگە چووە کۆبانێ و دواتر چۆڵی کرد، بۆ ئەوەی ئاوەدان بکرێتەوە و ژیان لەو ناوچانەدا دەست پێ بکاتەوە.
kdp-
