دربۆ: پێشمەرگە بۆ بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی چووەتە خانەسۆر

 	 دربۆ: پێشمەرگە بۆ بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی چووەتە خانەسۆر
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، (قاسم دربۆ) دەڵێ، (پەکەکە) زۆریان ستەم لە ئێزدییەکان دەکرد و هێزی پێشمەرگە بۆیە چووە خانەسۆر تا ڕێگری لەو ستەمانەی (پەکەکە) بکات.

(قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''(پەکەکە) ھێزێکی ئەو عەرەبانەی ھێناوەتە سنوورەکە، کە چەکداری کردوون بۆ پاڵپشتیی ھێزەکانی خۆی، کە لە چوار مێگزەمین و چوار ئۆتۆمبێلی جۆری مەرزییە و دوو مدرەعە پێک هاتوون، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ھێزی پێشمەرگە بکەن و نەیەڵن بچنە ناوچەی خانەسۆر.''

(قاسم دربۆ) گوتی: ''(پەکەکە) دەیەوێت بەزۆر خۆی بەسەر شنگالدا بسەپێنێت و خەڵکی شنگالیش ئەوانی ناوێت، بۆیە ڕێگری لە ھێزی پێشمەرگە دەکەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن. ئێستا داوا دەکرێت (پەکەکە) تا سەر سنوور دوور بخرێتەوە و لە ناوچەکەدا نەمێنێت.''

ئەوفەرماندەیە ھێزی پێشمەرگە ڕوونی کردەوە: ''ھۆکاری ھاتنی ھێزی پێشمەرگە بۆ نێوان خانەسۆر و سنوونێ ئەوەیە کە چەند ڕۆژێک پێشتر (پەکەکە) لەو سنوورە بازگەی دانابوو و ستەمی لە خەڵکی کوردی ئێزدی دەکرد. بۆیە ئەو ھێزەی پێشمەرگە ھاتە ناوچەکە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ستەمە بکات و ئەوانیش ناڕازی بوون و شەڕ دروست بوو. ئەگەر ئەو ستەمانەی (پەکەکە) نەبوایە، ھێزی پێشمەرگە نەدەھات بۆ ئەو ناوچەیە.''
kdp-
Top