سەرۆكایەتیی كوردستان: بارزانی تەوجیهاتی دەرکردووە بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە

سەرۆكایەتیی كوردستان: بارزانی تەوجیهاتی دەرکردووە بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە
سەرۆكایەتیی كوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رووداوەکەی كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "سەرۆكی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان کردووە بۆ ئەوەی تەشەنە نەکات".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری كوردستان یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت".

دەقی روونکردنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژی هەینی 3ـی 3ـی 2017 لە كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال، بەڕێز سەرۆكی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم رووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات.

لەگەڵ ئەوەیش دەبێ هەموو لایەك بزانن لە كوردستاندا تەنیا دەزگەكانی حكوومەتی كوردستان بەرپرسن لە ئیدارەی كوردستان . لە هەمانكاتدا هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری كوردستان یان رێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

4ـی 3ـی 2017
Top