تره‌مپ : ئۆباما سیخوڕ‌ى به‌سه‌رمه‌وه كردووه و ده‌یده‌مه دادگا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له توویتێكی نوێیدا، ڕای گه‌یاند :" ئێستا بۆم ده‌ركه‌وت كه باراك ئۆباما، سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌كامدا كردووه".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه پێش ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له تاوه‌رى تره‌مپ، سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه كراوه :" به‌ڵام هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش تۆمه‌تى خیانه‌ته به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :" ئایا یاساییه سه‌رۆكێك كه له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیدا بێت و به‌رده‌وام بێت له خزمه‌ته‌كه‌ى، سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بكات؟".
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه په‌نا ده‌باته به‌ر پارێزه‌رێكى باش بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی سه‌باره‌ت به سیخوڕییه‌كانى ئۆباما.
گوتیشی :" ئۆباما چۆن دابه‌زى بۆ ئه‌و ئاسته‌ى سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر ته‌له‌فونه‌كانمدا بكات..ئه‌مه (ۆته‌رگیت نیكسۆن)ـه، كه‌سێكى خراپ و نه‌خۆشه".
باسنيوز
