ئەنجومەنی شنگال: خێزانە گەڕاوەکانی خانەسوور دووبارە ئاوارە بوونەتەوە
وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ڕایگەیاند: "بەھۆی ئاڵۆزییەکەی دوێنێ ھەینی 3/3/2017 لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی ڕۆژ، لە دەڤەری خانەسووری دروست بوو، ترس بۆ گەڕانەوەی ھاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دروست بووە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەشێک لەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە، جارێکی دیکە ئاوار بوونەوە، تەنیا منداڵ و خێزانیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە و ھیچی دیکەیان نەھێناوە، ڕاستە شەڕ وەستاوە، بەڵام ترسی شەڕ ماوە و خەڵک ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی".
سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، گۆتیشی: "تاکو ئێستا لە دەڤەری شنگال، کۆبونەوە لەسەر ئەو ڕەوشەی دروست بوو، دەکرێت و ئێمەش وەک ئەنجومەن لە کۆبونەوەدا نین، بەڵکو ئێمە لەگەڵ ئەوەین پەکەکە بە ئاشتی و برایەتی شنگال، چۆڵ بکات".
باسنیوز
