بارزانی لە ڕووداوەکانی شنگال نیگەرانە و وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕاسپاردووە
د. ئومێد سەباح، گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بڵاو کردەوە ، ئاماژەی بەوە داوە: ”لەبارەی ڕووداوەكانی ڕۆژی هەینی 3\3\2017 لە كۆمەڵگەی خانەسۆر لە دەڤەری شنگال، سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران و خەمبارە بەم ڕووداوانە و تەوجیهاتی پێویستیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت و نەهێڵن تەشەنە بكات“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەموو لایەک ئەوە بزانن کە لە هەرێمی کوردستاندا تەنیا دەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارن. دووپاتیشی کردووەتەوە: ”هیچ لایەنێك بۆی نییە دەست بخاتە ناو كاروباری هەرێمی کوردستان یان ڕێگە لە جموجۆڵی پێشمەرگە بگرێت“.
باسنیوز
