پەیەدە دەیان ئەندامی ئەنەکەسە و پەدەکەسە دەستگیر دەکات
بەپێی زانیارییەکان، شەوی هەینی 3.3.2017، چەکدارانی پەیەدە 17 ئەندام و کادیری ئەنەکەسە، پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) و پارتی یەکێتی کوردییان دەستگیر کردووە.
دەستگیرکرنی ئەو 17 کادیر و ئەندامە هاوکاتە لەگەڵ هێرشی چەکدارانی سەر بە پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ لە شارەدێی سنوونێ لە رۆژی هەینی 3.3.2017دا.
دوای کشانەوەی هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و کەوتە دژایەتی و کوشتن و راوەدونانی سیاسەتمەدار و حزبە سیاسییەکانی دەرەوەی بیری پەکەکە.
ناوی ئەندامە دەستگیر کراوەکان:
- محەمەد عەلی ئیبراهیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پەدەکەسە.
- جاسم حاجی، ئەندامی لێژنەی ناوچەی پەدەکەسە.
- لۆران برۆ، ئەندامی پەدەکەسە لە ئەبو راسین لە نزیک سەرێ کانی.
- فەرهاد کەمال، ئەندامی لقی پەدەکەسە لە قامیشلۆ.
- مەسعود محەمەد ئەمین رەمۆ، ئەندامی پەدەکەسە لە گرکێ لەکێ.
- عەلی سۆفی عەلۆ، ئەندامی پەدەکە لە گرکێ لەکێ.
- دڵگەش حوزنی، ئەندامی پەدەکەسە لە گرکێ لەکێ.
- لوقمان مەحمو، ئەندامی پەدەکەسە لە شینکە.
- عەلی محمود عەمۆ، ئەندامی پەدەکەسە لە سەرێ کانیێ.
- ئەحمەد حاجی، ئەندامی پەدەکەسە لە قامیشلۆ.
- عەبدولعەزیز حەسۆ، دەستەی راوێژکاریی ئەنەکەسە لە بێریک.
- عەبدولڕەحمان ئەحمەد ئەبو عیماد، ئەندامی پەدەکەسە.
- مزگین محەمەد حوسێن، ئەندامی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنەکەسە.
- جەمیل کیکییە، ئەندامی پارتی یەکێتی کوردی لە تل تەمر.
- مزگین شەوقی، ئەندامی پارتی یەکێتی کوردی.
- کامیران سینۆ، ئەندامی ئەندامی پارتی یەکێتی کوردی لە دەرباسییە.
- خەبات جەمیل، ئەفسەری پێشووی هێزەکانی پێشمەرگە و وەرگێڕی سوپای ئەمریکا لە دەرباسییە.
باسنيوز
